پێشنیاری ترامپ بۆ ئەردۆغان چەند ڕۆژ پێش هێرش بۆ سەر باکووری سووریا

سەرچاوەگەلی ئەمریکی لە ئاشکرابوونی پاکێجە پێشنیارییەکانی ترامپ بۆ ئەردۆغان بەر لە هێرشی بۆ سەر باکووری سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بیزنێس ئینسایدێر، سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، ڕایگەیاند کە ترامپ چەند رۆژ بەر لە دەسپێکی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ ئەردۆغان پێشنیاری فرۆشی دووبارەی ئێف ٣٥ی لە بری چاوپۆشی تورکیا لە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە داوە.

پێشنیاری فرۆشی فرۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ بە تورکیا لە لایەن ئەمریکا لە دۆخێکدا ورووژاوەتەوە کە پێشتر کۆشکی سپی ئەنقەرەی بە هۆی کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا، لە پڕۆژەی ئێف ٣٥ وەلا نابوو.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوکاتی ئیدعا دەکەن کە ترامپ ئەو پێشنیارە باشەی لە پەنای هەڤیازیی دیکە لە بری هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بە ئەردۆغان داوە.

ڕاگەیاندنی پاکێجی پێشیاری ترامپ بە تورکیا پاش ئەوە بڵاوبۆوە کە ڕەخنەگەلێکی زۆر لە ناوخۆی ئەمریکا لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ سیاسەتی دەرەکیی هەمبەر بە تورکیا و چرا سەوز نیشان دان بە ئەنقەرە بۆ هێرش کردنە سەر باکووری سووریا گیرابوو.

News Code 28810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =