بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وڵاتی ئیمارات هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وەسف کرد و وڵاتی کوەیتیش ئەو هێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.
لەو پێوەندییەدا وڵاتی کوەیت بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا هاتووە: ئەو دەستدرێژییە سەربازییە مەترسیدارە و دەست درێژیەکی قبووڵ نەکراو دژی سەرەوەریی وڵاتێکی عەرەب لە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە ئەو هێرشە، لیندسی گراهام سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا و سێناتۆر کریس فەن هۆلن لە پارتی دیمۆکرات ڕۆژی چوارشەممە گەڵاڵەیەکی گشتی لە گەمارۆ پێشنیارییەکانی خۆیانیان دژی تورکیا پێشکەشی کۆنگرە کرد.
شیاوی باسە پێشتریش وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و بەحرەینیش ناڕەزایەتی خۆیانیان بە ئەو هێرشە ڕاگەیاندبوو.
Your Comment