بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ سێ شەمە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ئێمە ڕەنگە لە سووریا بکشینەوە ؛ بەڵام بە هیچ لەونێک کوردەکان پشت گوێ ناخەین؛ ئەوان کەسانێکی تایبەت و خەبات گێڕانی سەرسووڕ هێنەرن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێ ئاماژە بەوەی کە تا ئیستا دەجار هەڵوێستی گۆڕیوە و هەر تاوێک قسەیەک دەکات، نووسی: پەیوەندی ئێمە لە گەڵ تورکیا کە هاوبەشی بازرگانی و هاوپەیمانی ناتۆمانە، زۆر باشە، تورکیا خۆی حەشیمەتێکی زۆر کوردی هەیە و ئێمەش تەنیا 50 کەس هێزمان لەو بەشەدا بوو کە ئیدی لەو ناوچەیەدا نەماون.
ترامپ شەوی رابردوو هەڕەشەی لە ئەردۆگان کرد کە ئەگەر لار بجووڵێتەوە لە پەلاماردانی کوردی سووریا ئابوورەکەی دەڕووخێنێت.
شەوی پێش ئەوەش لە توویتێک تردا وتبووی کە ئێمە کارمان بە تورکیا نییە و ڕێگری ناکەین لە ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات.
Your Comment