خەڵکی سووریا هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانن

جێگری عەرەبی – ئەفریقایی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: یەکێک لە ئامۆژگارییەکانی رێبەری باڵا بۆ بەشار ئەسەد، ئەوە بوو کە خەڵکی سووریا هێڵی سووری ئێمەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشکۆی چاپ کراوی "مسیر (بوار)" کە لەم دواییەدا لە لایەن نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئاسەوارەکانی حەزەرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بڵاو کرایەوە, پێکهاتووە لە هەڵوێست و نەوتراوەکانی رێبەری باڵا هەمبەر بە پرسی بەرەی بەرخۆدان، وتووێژ و دیمانە لە گەڵ حوجەتولئیسلام سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و کسایەتیگەلێکی دیکەی وەک عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری رێبەری لە پرسی نێودەوڵەتی و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جێگری عەرەبی – ئەفریقایی پێشووی وەزارەتی دەرەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژ لە گەڵ ئەو تایبەت نامە کە هاوکات ئەوڕۆ (دووشەممە) لە رۆژنامەی "فەرهیختەگان"یشدا بڵاو کرایەوە، دەڕوانێتە هۆشدارەکانی رێبەری باڵا بە بەشار ئەسەد لە سەرەتای قەیرانی سووریا و دەڵێت: "رێبەری باڵا تەنیا بەهای بە ئاستە ستراتژییەکان و پرسە قەبەکان نەدەدا، بەڵکوو بەردەوام نیگەرانی خەڵک و جەماوەری سووریاش بوون.

دەشڵێت: کاتێک قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١دا دەستی پێکرد، یەکێک لەو ئامۆژگاریانەی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە رێگەی سەردار سولەیمانی بە گوێی بەشار ئەسەدی گەیاند ئەوە بوو کە خەڵکی هێڵی سووری ئێمەن. ئەگەر بێتوو لە ڕووداوەکانی سووریادا هەمبەر بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی کەمترخەم بن، چاوەروانی پاڵپشتی لە لایەن ئێمەوە مەبن".

عەبدوڵڵاهیان ئەوەشی وتووە کە چاو لێکەن لە کاتێکدا کە پرسی سووریا لەباری ستراتژیی و پرسی ناوچەییەوە بەو ڕادە بۆ ئێمە گرینگە، بەلای رێبەری باڵاوە کوژرانی کەسێکی چەوساوە لە سووریا هێڵی سوورە و پێداگرە ئەو هەڵوێستە بە گوێی بەشار ئەسەد بگەیێندرێت.

News Code 28738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =