بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕێککەوتنی نێوان بەرپرسانی ئێرانی و عێراقی، سنووری خوسرەوی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ ی ڕەزبەرەوە بە ڕووی زیارەتکارانی حسێنی کرایەوە.
ئەو کردنەوە پاش ٤ ڕۆژ داخران ئەنجام دراوە و یەکەمین گرووپی زیارەتکاران لە ئەمڕۆوە لە ڕێگای سنووری خوسرەویەوە دەچنە بەغدا و کەربەلا.
لە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ ی رەزبەرەوە بە هۆی نائارامییەکان لە عێراق، سنووری خوسرەوەی داخرا و زیارەتکارانیش لە ڕێگای سنوورەکانی ترەوە دەچوونە عێراق.
شیاوی باسە، لە ئەو ماوەدا هاتوچۆی تاکەکەسی و چالاکی بازرگانی لە ئەو سنوورەوە ئەنجام دەدرا و تەنیا ئەگەری هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین نەبوو.
Your Comment