بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا لە شاری وێرانشەهیر لە پارێزگای کوردنشینی شانلی ئورفای تورکیا هەشت گوانیبێژی کوردی بە هۆی خوێندنی گۆرانی کورد بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە خەریکی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانن، دەستگیر کرد.
بە پێێ نووسراوی ڕۆژنامەی ئورنسل، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەشت گۆرانیبێزی کورد لەوانە ئەندامانی گرووپی "دەوران" بریتی لە ئەحمەد سار، مندوح سار، ئاسلان ئاکمیش و ئونال ئاینلی، ی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیر و بۆ گواستیانیەوە بۆ فەرماندەیی هێزەکانی ژاندارمری پارێزگای ئورفا.
شیاوی باسە، لە ڕۆژانی ڕابردووش ئیدارەکانی پارێزگاری لە پارێزگا جیاوازە کوردنشینەکانی ئەو وڵاتە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی کوردیان داوە و لە شاری باتمانیش هێزەکانی پۆلیسی تورکیا بە وتنی ئەوەی کە "گۆرانی کوردی قەدەغەیە" ڕێگریان کردووە لە خوێندنی گۆرانی کوردی لە لایەن "ئوزەر" گورانبێزی کوردی تورکیا.
Your Comment