بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، ڕوونوێنی لە ١٧ کتێبی نوێ یەکێک لە بەرنامە پەراوێزییەکانی نۆهەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستانە.
لە یەکەم ڕۆژ لە بەڕێوە چوونی ئەو پیشانگا ٢ کتێب بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکلە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان و هۆگرانی کتێب بە تایبەتی بواری زانستە بنەڕەتی و نەژیارڤانییەکان ڕوونوێنی کرا.
ئەو دوو کتێبە بریتی بوون لە بنەماکانی تەکنیکی نەخشەکێشی پیشەیی لە نووسینی دکتۆر موحەمەد ڕەزا مەلیکی و ئیرتعاشاتی میکانیکی لە نووسینی دکتۆر سیروان بەهرامی .
نۆهەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردستان بە ٣٠ لەسەد داشکانەوە لە ١٠ ی رەزبەر لە شوێنی گشتی پیشانگا نێودەوڵەتییەکانی پارێزگای کوردستان لە سنە دەستی بەکار کرد و تا ١٥ ئەو مانگە بەیانیان لە کاتژمێر ٩ تا ١٢:٣٠ و دوانیوەڕوان لە کاتژمێر ١٥:٣٠ تا ٢٠ میوانداری خەڵکی بەڕێزە.
بۆچوونی ئێوە