بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تایمزی بریتانیا ڕاپۆرتی دا کە بەس لە یەکێک لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا نزیک بە ٥٠٠٠ کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش زیندانی کراون. ژمارەیەک لە ئەو کەسانە لە بریتانیاوە بۆ شەڕ لە پاڵ داعش چوونەتە سووریا.
بەڵام ئەو ڕۆژنامە بە گێڕانەوە لە بن والاس، وەزیری بەرگری بریتانیا ڕاپۆرتی دا کە ئەو وڵاتە ئامادە نییە ئەندامە دەستگیر کراوەکانی داعش لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریاوە بگەڕێنێتەوە بۆ بریتانیا.
وەزیری بەرگری بریتانیا وتوویە ئەندامای بریتانیایی داعش نابێت بگەڕێندرێنەوە چونکوو ئەوان بۆ وڵات مەترسیدارن و شانسی کەم بۆ سزادانیان هەیە.
ناوبراو جەختی کرد کە ئەو کەسانە ئەبێ لە سووریا بن چونکوو بریتانیا ناتوانێت لێپرسینەوەیان لێ بکات.
Your Comment