بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا لە پرۆگرامی تەلەڤیزیۆنیی "چل ستوون" بە ئاماژە بەوەی کە ژمارەی وڵاتانی داڕێژەر و بەرهەم هێنەری مووشەکی نیشانەشکێن لە جیهاندا کەمتر لە ١٠ وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەوڕۆکە ئێران دەسەڵاتی یەکەمی ناوچە لە بواری مووشەکی و یەکێکە لە ٧ – ٨ وڵاتی سەرتر جیهان لەو بوارەدا.
سەردار حاجی زادە سەبارەت بە شاری مووشەکی و تایبەتمەندییەکانی، وتی: ئایدیای ئەو شارانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٦٣ی هەتاوی واتە دەسپێکی مووشەکی و لە ڕاستیدا بەر لەوەی مووشەک هاوردەی وڵات بکرێت، یەکەمین تونێلەکان چێ کران.
فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی شەوورۆژیی هەڵکەندن و کردنەوەی تۆنێلگەلی مووشەکی لە ساڵی ٦٣ی هەتاوییە تا ئێستا، وتیشی: لە قووڵایی زەوی و کێوەکان تونێلگەلی زۆر ئاڵۆز بۆ هومار کردن و ڕاگرتنی چەک و چۆڵ، مووشەک، جیهازات و تەنانەت پێرسۆنێلی سەربازی هەڵکەندراوە.
ناوبراو نیگەرانی دوژمنانی گرێ داوە بە بێ بەهرە بوونیان لەو ئیمکاناتە و ڕاشیگەیاند: بۆ وێنە لە پرسی دانوستانی ناڤۆکیدا ئەوەندەی فۆردۆ کەڵکەڵەی دوژمنان بوو، لە نەتەنزیان نەدەکۆڵیەەو، چونکە فۆردۆ لە ژێر زەوییە.
بۆچوونی ئێوە