ئەورووپاییەکان بە کردەوە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران پەیڕەو دەکەن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند: نابێت بە هیچ لەونێک متمانە بە بیانییەکان بکرێت و ئەگەر ئەوروپاییەکانیش پابەند بن بە گەمارۆکانی ئەمریکا دەبێت لەوانیش بێ هیوا بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ ئەندامان و سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری دیداریان کرد.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی وێرای شرۆڤەیەکی گشتگیر لە دۆخی وڵات و جەخت لە سەر پەرەسەندی دروشم و هەژمونی شۆڕشی و سیاسی حکوومەتی ئیسلامی ئێران و ڕەنگدانەوەی لە ناوچەکە ڕایانگەیاند کە زۆر زەرووری وپێویستە کە وانە لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بگرین و لە کۆمەڵگادا کەڵکی لێوەرگرین.

ڕێبەری ئەوەشیان وت کە دوژمن هەوڵی زۆر دەدات کە ورە و ئیرادەی خەڵک بکوژنێتەوە و لە تەقالادایە بێ هیوایی پەرەپێبدات کە دەبێت لە بەرانبەردا، ورە و ئیرادەی نەتەوەیی بەهێز بکرێتەوە .

ڕێبەری باڵای شۆڕش بە ئاماژە وتەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارە بەوەی کە ئەگەر ئێران داخوازییەکانی ئەمریکا ئەنجام بدات، دۆخەکە باشتر دەبێت،ڕایانگەیاند: بەرپرسان و میدیا ئەمریکاییەکان و ئەورووپاییەکانیش بەردەوام بە دووپات کردنەوەی ئەم بابەتانە لە هەوڵدان ئەم دەستەواژە بسەپێنن کە "ئێوە ناتوانن" بەڵام گەلی ئێران گوێ ناداتە ئەم پاگەندانە.

جەختیشیان کرد: بە پێچەوانەی ئەوەی دوژمن دەیڵێت، دەفرایەتی و تواناییەکانی ئێران بە شێوەیەکە کە هەموو گرێ ئابوورییەکان و کێشەکانی پەیوەندیدار بە بژێوی ژیانی خەڵک دەکرێتەوە و قابیلی چارەسەر کردنن.

ڕێبەری لە بەشێکی قسەکانیاندا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هاوکاری و دانوستان لە گەڵ هیچ وڵاتێک جگە لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی داخراو نییە، زیادیان کرد: نابێت بە هیچ لەونێک متمانە بەو وڵاتانە بکەین کە ئاڵای دژایەتی لە گەڵ نیزامی ئیسلامیان بە دەستەوە گرتووە و لە سەروویانەوە ئەمریکا و ئەم چەند وڵاتە ئەورووپاییە، چونکوو ئەوان بە ئاشکرا دوژمنی گەلی ئێرانن.

 ڕێبەری بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەنگێزەکانی دوژمنی ئەورووپاییەکان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی جیاوازی بنەمایی لە گەڵ دوژمنیی ئەمریکا نییە، وتیان:ئەورووپاییەکان لە ڕواڵەت دا وەک نێوبژیوان دێنە مەیدان و قسەی زۆریش دەکەن بەڵام هەموو ئەوانە پووچە.

زیادیشیان کرد: ئەورووپاییەکان گەرچی بەڵێنیان دابوو بەڵام بە کردەوە پەیڕەوی گەمارۆکانی  ئەمریکا بوون و هەر بۆیە دەبێت لێیان بێ هیوا بین.

News Code 28526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =