AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢٦ ١٠:٣٨

کاردانەوەی مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا بە نامەی دەوڵەتی دیمەشق:

خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵات نایانەوێت خاکی سووریا دابەش بکەن

خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵات نایانەوێت خاکی سووریا دابەش بکەن

دوابەدوای نامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئەو پرسانە کە هاتووەتە ئاراوە لە ئەو نامەیەدا، وتی: سوپای دیمۆکراتیکی سووریا یەکپارچەیی خاکی سووریا دەپارێزێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی هاوارنیوز، دوابەدوای نامەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، مەجلیسی دیمۆکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئەو پرسانە کە هاتووەتە ئاراوە لە ئەو نامەیەدا، وتی: ئێمە ئامانجە باس کراوەکان لە ئەو نامەیە ڕەت دەکەیەنەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: هاوکاتیی ئەو نامە لە گەڵ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەنقەرە یەکناگرێتەوە. دەوڵەتی ناوەندی دەیەوێت بە ئەو نامە ڕەزامەندی ئەنقەرە بەدەست بهێنێت و بەستێن بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ دروست بکات.

ئەو مەجلیسە هەروەها بە جەخت لە سەر پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا وتی: خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نایانەوێت خاکی سووریا دابەش بکەن.

News ID 28383

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha