فێستیڤاڵی مۆسیقای هیند و ئەورووپی لە سنە بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی مۆسیقای هیند و ئەورووپی لە سنە وەکوو شاری خولقێنەری مۆسیقا بەڕێوە دەچێت، ئەو پێشنیارە لە لایەن ئەنجومەنی مۆسیقای ئێران لقی کوردستان لە دیدار لە گەڵ مورادنیا پارێزگاری کوردستان دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ئیدارەی پارێزگا، بەهمەن موردانیا لە ئەو دیدار بە ئاماژە بە دەوڵەمەندی مۆسیقایی و بەستێنەکان لە ئەو بوارە، وتی: بێ گومان بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی مۆسیقا و بۆنە فەرهەنگییەکانی تر دەتوانێت لە ناساندنی پارێزگا و گەشەی ئابووری هونەر ڕۆڵ بگێڕێت.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئێستاکە سنە وەکوو شاری خولقێنەری مۆسیقا دەناسرێت و بەستێنەکان بۆ سەلماندنی ئەو پرسە هەیە، زیادی کرد: ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگا و ئەنجومەنی مۆسیقا بەستێن بۆ بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی مۆسیقای هیند و ئەورووپی و کاتی بەڕێوە چوونی لەباری دروست بکەن.

مورادنیا وتیشی: تێبکۆشن فێستیڤاڵی مۆسیقای هیند و ئەورووپی کە وڵاتگەلێکی زۆر وەکوو ئێران، پاکستان، ئەفغانستان، یۆنان و ناوچەگەلێکی تر دەگرێتەوە بە شێوەی شیاو و پڕ پیت بەڕێوە بچێت.

News Code 28364

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =