فەرماندەیی هاوبەشی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ڕێک دەخرێتەوە

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی ڕێکخستنی دووبارەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەو وڵاتە ئاڵبەت ئەم جارە بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهد نیوز، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە فەرمانێکی بە واژۆی خۆی دەکردووە کە بە پێی ئەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەو وڵاتە جارێکی تر و بە سەرۆکایەتی ناوبراو پێک دێت لە حاڵێکدا کە سێپەهبۆد عەبدول ئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، جێگری ئۆپراسیۆنی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپاش وەکوو جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەش ناسێندراوە.

بە پێی ئەوەی کە لە فەرمانی عەبدولمەهدیدا هاتووە:فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لەمەو بەدوا بریتییە لە نوێنەرانێک لە وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ، ڕێکخراوی شەڕ دژی تیرۆریزم، ڕێکخراوی ئاسایشی نەتەوەیی، ڕێکخراوی هەواڵگری، فەرماندەیی هێزی زەوینی، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی، فەرماندەیی پەدافەندی ئاسمانی، فەرمادنەیی هەواوانی سوپا، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە مەرجێک کە پلە و پایەیان کەمتر لە سەرلەشکەر یا بەرپرسی گشتی نەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فەرمانەکەی خۆیدا جارێکی تر جەختی کردووە کە ئەرکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش، فەرماندەیی، بەڕێوەبەرایەتی و چاوەدێری بە سەر ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە ئاستی ستراتیژیک و ئۆپراسیۆنی بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکانات و تواناییە ئەمنیەتییەکانی وڵات و ڕێگری لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسیەکی ناوخۆیی و بیانی لە درێژەی ئاسایش و سەوامگیری لە سەرتانسەری ئەو وڵاتە بە پێی فەرمانەکانی ناوبراو وەکوو فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانە.

بە پێی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەماهەنگی لە گەل لایەنە نێودەوڵەتییەکانی پاڵپشتی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە بوارەکانی پەروەردە و لۆجستیک و پشتیوانی لۆجستیک و ئاسمانی و دیاری کردنی شوێنەکانی ئامادە بوون، چالاکی و ئەرکەکانیانیش لە ئەرکەکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشە لە حاڵێکدا کە ئەو فەرماندەییە لە بواری ئۆپراسیۆنی پێوەندیدار بە فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان و لە باری ئیداری و تەکنیکییەوە پێوەندیدار بە دامودەزگا سەربازی و ئاسایشییەکانە کە خاوەن نوێنەرن لە ئەو فەرماندەییە.

News Code 28359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =