بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، حسێن یەساری پەرلەمانتارێکی پارێزگای کەربەلا بە ئاماژە بە وردەکاریی نوێیەکان لە ڕووداوەکەی ڕێوڕەسمی "ڕەکزە تویرەج"ی کەربەلا وتی: ئەو قەرەباڵغەی لە بابولڕەجا لە مزاری پیرۆزی ئیمام حسێن (دخ)دا ساز بوو، بە ئانقەست نەبووە و ئەوی دوترێت کە هوشداری تەقینەوەی پشتوێنەی تەقینەوەیی هۆکاری قەرەباڵغی و خنکان بووە، بێ بنەمایە.
یەساری جەختی کرد: هۆکاری ڕووداوەکە کەوتنی زیارەتکارێک لە ڕەکزە تویرەج بووە کە بۆتە هۆی کەوتنی بە دوایەکی کەسانی دیکە، بە تایبەت حەڕەمی پیرۆز زیاتر لە دوو مەتر لە ئاستی زەوی نزمترە و ئەوانی ڕوو لە تویرەج دەکەن بە خێرایی زیاتر هەڵدێن و وەستاندنیان زۆر دژوارە.
وتیشی: بێ گومان ئەگەر لەو کاتەدا دەرگا دانەدەخرا ژماری شەهیدان و بریندارانی ئەو ڕووداوە زۆر زیاتر دەبوو.
شایانی باسە لە ڕووداوی قەرەباڵغیی بابولڕەجای حەڕەمی پیرۆزی ئیمام حسێن (دخ)، ٣١ زیارەتکار شەهید و ١٠٢ زیارەتکاری دیکە بریندار بوونە.
Your Comment