AP ١٣٩٨ خەرمانان ١٣ ٠٩:٥٩

گۆترێش داوای کرد؛

بکوژەکانی جەمال خاشقچی ئەبێت سزا بدرێن

بکوژەکانی جەمال خاشقچی ئەبێت سزا بدرێن

ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای سزادانی ئەو کەسانی کرد کە لە کوژرانی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەوانە ڕەخنەگرەکەی سعوودی دەستیان هەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ستێفان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەڵوێستەکانی ئەمینداری گشتی لە سەرەتاوە دیار بووە و ئەو چەندین جار لە سەر پێویست بوونی سزادانی ئەو کەسانە کە لە کوژرانی جەمال خاشقچی دەستیان هەبوو جەختی کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە خاشقچی دووهەمی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە کونسوڵخانەی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کوژرا و شەپۆلێک لە ئیدانە کردنەکان لە سەرتانسەری جیهانی خستەوە بە شێوەیەک کە پاشهاتەکانی ئەو کوژرانی ئێستاش درێژەی هەیە.

ئەگنس کالامارد هەواڵنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری ئیعدامەکانی دەرەوە چوارچێوەی دادوەری پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕێبەرانی عەرەبستان لەوانە موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سعوودیی بەرپرسی سەرەکی کوژرانی ئەو ڕۆژنامەڤانە ڕاگەیاندووە.

News ID 28205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha