هەسارەیەکی چکۆلە کە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت

توێژەرانی هەسارەیەکی چکۆلەیان دۆزیەوە کە وەک ئەستێرەگەلی درێژەدار خاوەن پاشخانێک لە تەپ و تۆزە و هاوکات ڕەنگی لە سوورەوە بۆ شین دەگۆڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سی نێت، هەسارەی چکۆلەی ۶۴۷۸ Gault  نمونەیەکی سەیر و سەمەرەیە کە وەک ئەستێرەگەلی درێژەدار خاوەن پاشخانێک لە تەپ و تۆزە و هاوکات ڕەنگی لە سوورەوە بۆ شین دەگۆڕێت.

لەو پەیوەندییەدا توێژەرانی MIT لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئەوە یەکم جارە زانایان هەسارەیەکی چکۆلە بە توانستی گۆڕینی ڕەنگ دەبینن.

هەڵبەت ئەم دەرکەوتانە بە چاوی بێ کەرەسە نابیندرێ و ئەستێرەناسان لە پەرەنگی کورتی تیشکی سەروو سووردا چالاکییەکانی ئەم هەسارە چکۆلەیە پێوشوێن دەگرن.

مایکڵ ماسێرت خوێندکارێکی بان دوکتۆریی زانکۆیMIT  تایبەتمەندیی گۆڕینی ڕەنگی ئەم هەسارە بە ڕووداوێکی سەرسوورهێنەر دەزانێ و دەڵێ: لام وایە تەپ و تۆزی سوور ڕەنگی ئەو هەسارە لە گەردووندا لە ناو دەچێ و ئەوی پاشان دەردەکەوێت ڕەنگی توێژی ڕووبەری هەسارەکە واتە ڕەنگی شینە.

ئەم هەسارەیە کەوتۆتە نێوان مەریخ و ژووپیتێر و یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٨دا دۆزرایەوە، بەڵام ئەوکات زانایان سەرنجێکی تایبەتیان نەدابوویە. هەتا لە توێژینەوەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ و سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینی دەرکەوت کە ئەو هەسارە دوو پاشخانی تەپ و تۆزی بە دواوەیە و ئەم پرسە سەرنجەکانی بۆ لای هەسارەکە ڕاکێشا.

شایانی باسە، ئەم توێژینەوەیە لە لایەن تاقمێک لە توێژەرانی MIT ئەنجام دراوە و ئاکامەکەشی لە Astrophysical Journal Letters بڵاو بۆتەوە.

News Code 28149

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha