پێشکەوتنی بواری پەدافەندی ئاسمانی ئێران لە ڕادەر بەدەرە

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش، پێشکەوتنەکانی بواری پەدافەندی ئاسمانیی لە ڕادەبەدەر وەسف کرد و وتی: لە بواری پەدافەندی زۆر پێشترین لە پلانە پێشبینی کراوەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش ئەوڕۆ (شەممە) لە ڕێوڕەسمی پەیمان بەستنەوە لە گەڵ ئامانجەکانی بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی، بە داکۆکی لە ئامادەیی تەواوی هێزی چەکداری بۆ پاراستنی وڵات و پێشکەوتنەکان لە بواری پەدافەندی، وتی: لە ساڵانی ڕابردوو ئەم بوارە پێشکەوتنی بەرچاوی بووە و لە گەڵ هەنگاوی دووهەمی شۆڕش شایەدی هەنگاوی زۆر بەرز و پێشکەوتە بووین کە دەبێتە مایەی تۆقانی دوژمنان.

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش وێرای ئاماژە بە ڕوونوێنی کردنی سیستەمی باوەڕی ٣٧٣، جەختی کرد: بەرهەم هێنانی خۆجێی سیستەمی باوەڕی ٣٧٣ بە بڕەوی بەرز و ستراتژیکی کە تەنیا چەند وڵاتی کەم توانای بەرهەم هێنانیان هەیە، هەنگاوێکی بەرچاوە و دەکرێ لە هەموو کەشوهەوایەکی ئۆپەراسیۆنیدا و بە پێی هەڕەشەکان کەڵکی لێ وەرگرین.

ئەمیر سەباحی فەرد لە درێژەدا باسی لە سیستەمکانی کورتەمەودای ١٥ی خورداد و سیستەمی ڕاداریی فەلەق بە بڕەوی ٤٠٠ کیلۆمەتری کرد و وتیشی: هەمووی ئەو توانستانە نیشان دەدەن کە ڕۆڵەکانی شۆڕش توانای داڕشتن و بەرهەم هێنانی بەرفراوانی سیستەمگەلی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ و داڕشتنی جیهازاتی بەرگری و سایبێریان هەیە.

فەرماندەی هێزی پەدافەندی ئاسمانی ئەرتەش پێشکەوتنەکانی بواری پەدافەندی ئاسمانیی لە ڕادەبەدەر وەسف کرد و ڕایگەیاند: لە بواری پەدافەندی زۆر پێشترین لە پلانە پێشبینی کراوەکان.

ڕاشیگەیاند: لە بواری فرۆکەی بێ فرۆکەوان، پەدافەند دەبێتە جەمسەرێکی هێز و ئێستا دەولەمدنین بە هەمووجۆرە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان و کوادکۆپتەری جۆراوجۆر.

News Code 28129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =