بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕۆژنامەی ئورنسڵ، دوابەدوای هەڵبژاردنی مەهمەت ئەمین بیلمز، پارێزگاری وان وەکوو سەرپەرشتی شارەوانی گەورەشاری وان پاش لە کار دەکردنی شارەوانی هەڵبژێردراوی ئەو شارە؛ قەدەغە کردنگەلێکی جیاواز لە لایەن ئەو سەرپەرشتییەوە لە ئاستی شار ئەنجام دراوە کە نوێترینیان قەدەغە کرانی مۆسیقای کوردی لە ڕێوڕەسمی شایی و زەماوەندەکانە.
هەڵوێستی سەختی مەهمەت ئەمین بیلمز دژی مۆسیقای کوردی کە لە سەردەمی پارێزگاریەتی ناوبراو بە قەدەغە کرانی کۆنسرێتی گۆرانیبێژە کوردەکان دەنگی دابووەوە پاش لە ئەستۆ گرتنی سەرپەرشتی شاری وان بەربڵاوتر بووەتەوە و تا ڕێوڕەسمی شاییەکان ڕۆیشتووە .
بۆچوونی ئێوە