بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موحەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کاردانەوەی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی نیشان دا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: ڕێگەی پێشێل کرانی سەروەریی عێراق نادەین.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی: ئەگەر دەستێوەردانی هەر لایەنەکیئ بیانی لە تەقینەوەکانی ئەم دواییە لە عێراق بسەلمێندرێت، بەغدا مافی وەڵام دانەوە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکانی هەیە.
زیاتر وتی: حەشدی شەعبی بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ژێر فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە هەروەها لە سەر پێویست بوونی پاراستنی سەروەریی نەتەوەیی سووریا جەختی کرد و ڕێکاری سیاسیی تەنیا ڕێگا چارەی چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە قەیران وەسف کرد.
Your Comment