AP ١٣٩٨ خەرمانان ٢ ٠٩:١٦

هەڕەشەی توندی نووری مالیکی لە ئیسرائیل؛

عێراق بێدەنگ نابێت لە هێرش کردنە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی

عێراق بێدەنگ نابێت لە هێرش کردنە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق، رایگەیاندووە: ئەگەر سەلمێنرا ئیسرائیل لەپشت هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر بنكەكانی حەشدی شەعبییە، وەڵامی توندی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئاژانسی ئەلحورەی ئەمریكی، نووسینگەی نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون، سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی حەشدی شەعبی قسەی کرد.

نوسینگەی مالیكی لە زاری سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانونەوە رایگەیاندوە:"بەردەوامی ئیسرائیل بۆ بەئامانج گرتنی عێراق، دەبێتە هۆی گەواستنەوەو راكێشانی ململانێكانی زیاتر لە دەوڵەتێك بۆ ناو عێراق لەوانەش ئێران".

نووری مالیكی هۆشداری داوەتە ئیسرائیل و وتویەتی: ئەگەر سەلمێنرا ئیسرائیل لەپشت هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر بنكەكانی حەشدی شەعبییە، عێراق وەڵامی توندی دەداتەوە.

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی قانون داواشی كردوووە كە عێراق و هەموو وڵاتانی ناوچەكە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە بگرنە ئەستۆ.

 هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەكە كە بەپشت بەستن بە وتەی ژمارەیەك بەرپرسی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، ئیسرائیل هێرشەكانی چەند رۆژی رابردوی عێراقی ئەنجامداوە، ئەوەش بەبیانووی پشتگیری كردنی حەشدی شەعبی لە ئێران و دژایەتیكردنی ئەمریكا لە خاكی عێراق.

News ID 27993

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha