بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولناسر هیمەتی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی ئێن بی سی لە ڕێژەی وردی هەناردە کردنی نەوتی ئێران خۆی بوارد بەڵام جەختی کرد کە نەوت ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە درێژە دەدەینە هەناردە کردنی نەوتی خۆمان. ڕەقەمی وردی فرۆشی نەوتیش بە نهێنی دەمێنێت.
موحەمەد جەواد زەریفیش لە گفتوگۆیەکدا کە ڕۆژی دووشەمە لە گەڵ ئەو کەناڵە ئەنجامی دا جەختی کرد کە ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکان ڕێگایەک بۆ فرۆشی نەوتی خۆی و دابین کردنی پێداویستی خەڵکی ئێران دەدۆزێتەوە و ئەوەی کە گەمارۆکانی ئێران ناچار ناکات بە گۆڕینی ڕوانگەی خۆی.
Your Comment