بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سانا، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گەڵ لێژنەیەک لە مەجلیسی دومای ڕووسیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی ئەو لێژنە بە سەرۆکایەتی دیمیتری سابلین، لە نوێنەرانی مەجلیسی دوما لە دیمەشق لە گەڵ بەشار ئەسەد دیداریان کرد.
ئەسەد لە ئەو دیدارە لە سەر ئیرادەی دەوڵەت و نەتەوەی سووریا لە سەر بەردەوام بوونی شەڕ دژی تیرۆریزم بۆ ڕیشەکێش کردنی کۆتایی ئەو کێشە، جەختی کرد.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەدلەب وتی: شەڕ دژی تیرۆریزم سەرەڕای پاڵپشتییە بەردەوامەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی و عەرەبی لە تەکفیرییەکان درێژەی هەیە.
ئەسەد وتی: گۆرانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەدلەب، پاڵپشتی بێ سنووری تورکیا لە تەکفیرییەکانی سەلماند.
Your Comment