بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی رێبەری باڵا، بە بۆنەی جەژنەکانی قوربان و غەدیر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەزامەندیی خۆیان بۆ لێبوردن یان کەمکردنەوەی سزای یەک هەزار و ٧٠ کەس لە تاوانبارانی دادگەکانی گشتی و شۆڕش، ڕێکخراوەی دادی هێزی چەکداری و تەعزیراتی حکوومی ڕاگەیاند.
شایانی باسە، حوجەتولئیسلام ڕئیسی سەرۆکی دەزگای داد بە بۆنەی جەژنەکانی قوربان و غەدیر لە نامەیەکدا بۆ رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێبوردن یان کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای یەک هەزار و ٧٠ کەس لە تاوانبارانێک کە دۆسیەی لێبوردنیان لە کۆمیسیۆنی لێبوردن تاوتوێ کراوە، ئاراستە کرد کە ئەو پێشنیارە بە پێی بڕگەی ١١ی مادەی ١١٠ی یاسای بنەڕەتی لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە قبووڵ کرا.
Your Comment