AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٢٦ ١٠:٤٦

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری:

مووشەکی ئێس ٣٠٠ ی ئێرانی ڕوونوێنی دەکرێت

مووشەکی ئێس ٣٠٠ ی ئێرانی ڕوونوێنی دەکرێت

سیستەمی مووشەکی نوێی ئێران بە ناوی " باوەڕ ٣٧٣" کە وەکوو ئێس ٣٠٠ ی ئێرانی ناوی لێدەبرێت، ئامادەی ڕادەست کردن و ڕوونوێنییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی چاوەدێری وەزارەتی بەرگری هێزە چەکدارەکان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی ٣١ ی گەلاوێژ ڕۆژی پیشەی بەرگری لەم ابرەوە وتی: هەفتەی داهاتوو سیستەمێکی مووشەکی نوێ ڕوونوێنی دەکرێت؛ باوەڕ ٣٧٣ مان چێ کردووە کە ئامادەی ڕادەست کردن بە هێزە چەکدارەکانە.

سیستەمی مووشەکی باوەڕ ٣٧٣ کە بە ئێس ٣٠٠ ئێرانی ناسراوە، بە پێوانی مەودای زیاتر لە ٢٠٠ کیلۆمەتر و بەرزایی ٢٧ کیلۆمەتر، توانای زیاتری لە سیستەمی ئێس ٣٠٠ ی ڕووسی هەیە.

News ID 27900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha