ئێوە دەنگی پاراوی دژی ئەمریکا و ترامپن

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا بۆ وەزیری دەرەوەی ئێران، وێرای ڕەخنە لە بایکۆت و گەمارۆدرانی لە لایەن ئەمریکاوە ئەوی بە دەنگی پاراوی دژی ئەمریکا و ترامپ وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "المنار"، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێک بۆ محەمەد جەواد زەریف، وێرای ڕەخنە لە بایکۆت و گەمارۆدرانی لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە ئەوی بە دەنگی پاراوی دژی ئەمریکا و ترامپ وەسف کرد.

نەسروڵڵا لەو پەیامەیدا بە ئاماژە بە تەرخاندانی رۆژی ١٤ی ئەگوست وەک ساڵرۆژی سەرکەوتنی حزبوڵڵا لە شەڕی ٣٣ رۆژە بۆ هاودەنگی دەربڕینی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە دژی گەمارۆ داسەپاوەکانی ئەمریکا، بیری هێنایەوە: لەو شەڕە کە بە پاڵپشتیی تەواوی کۆماری ئیسلامی ئەمریکا و ئیسرائیلمان تێکشکاند، هەوڵی دوژمنان لەناوبردنی یەکجاریی حزبوڵڵا بوو، بەڵام لەو شەڕەدا بینیان کە ئەوە ئیسرائیلە کەوتۆتە مەترسیی لە ناوچوون.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: ئەو بۆڵتۆنەی کە هەڕەشەی ڕووخاندنی نیزامی کۆماری ئیسلامی دەکات، هەمان کەسە کە لە ٢٠٠٦دا وەک نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڕەشەی لە ناوبردنی حزبوڵڵای لە سەر زاربوو، بەڵام لە دوای شەڕی ٣٣ رۆژە پاشەکشێی کرد. ئەی ئێستا چۆن دەتوانێ خۆی لە بەرامبەر وڵاتێکی گەورە، گەل و نیزامێکی یەکپارچە بە رێبەرێکی مەزن بگرێت.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان جەختی لەوەش کرد: ئێوە دەنگی بەرین و پاراوی هەموو کۆڕ و کۆڕبەندە نێوەدەوڵەتییەکان و وتەبێژی حەق لە بەرامبەر ئەهریمەنانی جیهان و لەوان ئەمریکا و ترامپ و دارودەستەکەیین و ئەمە لە خۆیدا جیهادێکی مەزنە. ئێوە ڕاست دەبێژن و ڕاستی دەڵێن. ویستیان ئێوە گەمارۆ بدەن و دوور بخەنەوە و بتانترسێنن، بەڵام ئێوە بە هێزتر و کاریگەرتر دەرکەوتن.

News Code 27885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =