بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن و وەفدێکی هاوڕێی چوونە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.
ڕێبەری شۆڕش لەم دیدارەدا بە ڕێزگرتن لە ئیمان, خۆڕاگری, زیرەکی و ڕۆحی جەهادی خەڵکی یەمەن لە بەرانبەر دەستدرێژیەکی دڕندانە و بەربڵاو, جەختیان کرد: هەر گەلێکی ئیماندار کە بڕوای بە خوای گەورە ببێت , بێ گومان سەردەکەوێت و هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە سەرکەوتن بۆ گەلی ستەم لێکراوی یەمەن دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد:سعوودی و ئیماراتییهکان و پشتیوانەکانیان جەنایەتی گەورەیان لە یەمەن کرد, بێ گومان ئەنجامیان شکستە.
وتیشیان: ئەوان بەدوای دابەش کردنی یەمەنن کە دەبێ بە هەموو تواناوە بەر بەم پیلانە بگیردرێت و پشتگیری لە یەکپارچەیی یەمەن بکرێت.
ئەوەشیان وت کە پاراستنی یەکپارچەیی یەمەن بە لەبەرچاو گرتنی عەقیدەی ئایینی و ئیتنیکە جۆراوجۆر لەم وڵاتە پێویستی بە گفتۆگۆی یەمەنی - یەمەنیە.
ڕێبەری ئاماژەیان بە جەنایەتەکانی سعوودی و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن بە تایبەتی لە ڕۆژی جەژنی قوربان کرد و زیادیان کرد:
ئەمە ڕاستی جیهان و پاگەندە کەرانی مافی مرۆڤە.
ڕێبەری ئاماژەیان بە کەمتەر خەمیی جیهانی ئیسلام لە بەرانبەر جەنایەتەکانی یەمەن و فەلەستین کرد و وتیان : دەبێ بە هێزی ئیمان و بەرخۆدان و پشت بەستن بە نەسەرەتی خوایی, بەرەو ڕووی هێزە جەنایەتکارەکان ببینەوە.
بۆچوونی ئێوە