کۆتایی مۆڵەتی گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران نزیکە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەری بۆ هاوپەیمانانی ئەو وڵاتە هوشداری دا کە "کۆتایی مۆڵەتی گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوو لە تەواو بوونە و کاتێکی زۆری نەماوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیە کاتژمێرێک، هەمبەر بە کۆتایی مۆڵەتی گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و قەدەغەی سەفەری قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس هوشداری دا.

ناوبراو لە سەروی وێنەکەدا نووسی: "کاتژمێر لە تیک تاک دایە و زەمانێکی ئەوتۆمان نەماوە بۆ کۆتایی مۆڵەتی گەمارۆی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی چەک و چۆڵی ئێران و کۆتایی قەدەغەی سەفەری قاسم سولەیمانی".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی داوای لە هاوپەیمانانی ئەمریکیی دەکات کە بۆ وەستاندنی کرداری ناسەقامگیرانەی ئێران لە ناوچەدا، گوشارەکانیان لە دژی حکومەتی تاران بەرز بکەنەوە.

شایانی باسە، بە گوێرەی ئەو کاتژمێرە تەنیا ١٥ مانگ و هەشت رۆژ بۆ کۆتایی گەمارۆی چەک و چۆڵی ئێران (کە پێکهاتووە لە قەدەغەی فرۆشی چەک بە ئێران و هەناردەی چەک لە ئێرانەوە) لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها هەڵوەشانەوەی قەدەغەی سەفەری قاسم سولەیمانی کات ماوە.

News Code 27871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =