بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیوز، سەردار سەلەشکەر پاسدارا حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە سەردان لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژاوای ئێران و لێکدانەوەی ئاستی ئامادەیی بەرگری و ڕەزمی یەکینەکانی سنوورەوانی هێزی وشکایی سوپا لە کۆڕی فەرمانبەرانی بڕیارگەی ئۆپراسیۆنی نەجەف وتی: شوکر بۆ خودا و بە پاڵپشتییەکانی ڕێبەری و وردەی بەرزی نەتەوەی ئێران ئاسایش لە سنوورەکانی ڕۆژاوای ئێران سەقامگیرە، بەشێوەیەک کە لە دەستەبەر کردنی ئاسایشی پاوەجێ و دڵنیا هیچ کێشەیەکمان نییە.
ناوبراو بە دەسخۆشی لە پاڵپشتییەکانی چینە جیاوازەکانی نەتەوەی ئێران لە سوپای پاسداران وتی: ئێرانی ئیسلامی وڵاتێکی گەورە و سەربەخۆیە و بە پێی هەر ئەو گەورەییە، دوژمنانێکی گەورەشی هەیە؛ بەڵام ئیمان و وردەی خەڵکی ئێران بەردەوام سەرتر لە گەورەیی و هێزی ڕواڵەتی دوژمنەکان کاری کردووە و ئەوانی لە گۆڕەپانی شەڕ و دوژمنایەتی لە گەڵ نەتەوەی ئێران شکست داوە و دوژمن ئەبێ قبووڵی بکات کە ئێران ئەکتەرێکی بەهێز لە ناوچەکەیە.
Your Comment