بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆک كۆماری توركیا له میانی بهشداری كردنی له ١١همین كۆنفرانسی باڵوێزانی توركیا له كۆشكی كۆماری ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا ئەوی دەبێ ئەوڕۆ لە باکووری سووریا ئەنجامی بدات، ئەنجامی نەدا لە داهاتوودا تاوانێکی قورستر دەداتەوە.
وتیشی: تورکیا بە بێ زاڵبوون بە سەر کوردەکان لە باکووری سووریادا ناتوانێ هەست بە ئاسایش و هێمنایەتی بکات. ئهو قۆناغهی به ئۆپهراسیۆنهكانی قهڵغانی فورات و لقی زهیتون دهستمان پێ كردووه له كاتێكی زۆر نزیكدا، دهیخهینه قۆناغێكی زۆر جیاوازهوه.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە سیستەمی ئیس ٤٠٠ و دژایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئەو کارە وتی: هیچ بەڵگەیەک لهبهردهستدا نییه کە دهری بخات سیستەمی بهرگریی ئێس ۴۰۰ زیان به ناتۆ و ئێف ۳۵هكان دهگهیێنێت.
ڕاشیگەیاند: پێدەچێ ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش رێگە نەدات پرسی ئێس ٤٠٠ کاریگەری لە سەر پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا دابنێت. ئاسایشی تورکیا واتە ئاسایشی ناتۆ.
ئەردۆغان وێرای ستایش کردنی ڕووسیا بۆ هاوکارییەکانی لە گەڵ ئەنقەرە و هەڵوێستی گوماناویی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوبارەیە، گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانیشی بێ کەڵک و بێ سوود وەسف کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا: ئهوی ئەنقەرەی ناچار لە بژاردهی ئێس ٤٠٠ كرد ههڵوێستی نههاتنه ژێرباری ڕێككهوتنی هاوپهیمانان بوو. ئەوە لە کاتێکدا کە ئێمە لە گەڵ سووریا لە هەموو بوارەکان و لەوان پرسی سووریا و کاروباری بەرگری و بازرگانی هاوکارییەکی تۆکمەمان هەیە.
ئەو وتانە لە کاتێکدایە، کە چەند کاتژمێر لەوە پێش مارک ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی یەک لایەنەی لە سووریا هوشداری داوە.
Your Comment