بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "عێراق هیچ پەیوەندیەكی بەو كەشتیە نەوتهەڵگرەوە نیە كە ڕۆژی یەكشەممە لە لایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "وەزارەتی نەوتی عێراق زەیتی گاز هەناردەی بازارەكانی جیهان ناكات و بەپێی رێكارە نێودەوڵەتیەكان، تەنها بەرهەمی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتیەكانی دیكە هەناردەی دەرەوە دەكات".
وتیشی: "ئەو كەشتیەی دەستی بەسەردا گیراوە یەكێكە لەو كەشتیە بچووكانەی کە وەزارەتی نەوت لە رێكارەكانی فرۆشتنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوت كاریان پێناكات و لە ئێستاشدا لایەنە پەیوەندیدارەكان لەوباریەوە لە لێكۆڵینەوەدان".
وتەكانی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق پاش ئەوە بوو کە هەندێ سەرچاوەی هەواڵی بڵاویان کردەوە "ئەو كەشتیە نەوتهەڵگرەی یەكشەممە دەستیبەسەرداگیراوە، كەشتیەكی عێراقیە".
بۆچوونی ئێوە