بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە رۆژنامەی "الصباح"ی عێراق، ئەبوو عەلی بەسری سەرۆکی گرووپی هەواڵگریی سەقوری عێراق وتی: گرووپی سەقور توانیویە دزە بکاتە ناو گرووپی تیرۆریستیی داعش و لەو رێگەوە کۆمەڵێک لە رێبەرانی باڵای ئەو گرووپە بکوژێت و ئەو پلانە بۆتە هۆی ڕووخان و دووبەرەکی لە ناو ڕیزەکانی ئەو گرووپەدا.
ناوبراو بە ئاماژە بە پەرەسەندنی چالاکیی بنکەی ژنانی داعش بۆ هێرشی خۆکوژانە، وتیشی: مەترسیی ئەو ژنانە بەردەوامە. داعش هەندێک لە ئەندامانی سووریای خۆی بەر لە ڕووخانی حکوومەتی عومەر بەشیر ڕەوانەی سوودان کردووە و هەندێکی دیکەشی ناردووە بۆ وڵاتانی سوڤیەت و ئەندونزیا و ڕەنگە دواتر بۆ شوێنی ئامانج دەگوازرێنەوە.
سەرۆکی گرووپی هەواڵگریی سەقوری عێراق سەبارەت بە هەک کردنی زانیارییەکانی داعش و دزە کردنی ئەندامانی گرووپەکەی بۆ ناو داعش، ڕوونی کردەوە: ئێمە توانیمان هێز و ئەندامێکی زۆر بترێنجێنینە ناو ڕیزەکانی داعش و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە رێگەی ئەو ئەندامانەوە ژمارێک لە گرینگترین کەسایەتییە ئەو گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییە لە ناو ببەین کە بریتین لە:
- عەلی حسێن سەجاد حەسناوی، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە داعش و جێگری ئەبووبەکر بەغدادی.
- ئەبوو یەحیا عێراقی، جێگری ئەبووبەکر بەغدادی.
- مەلا حەمیدی جەغیفی، بەرپرسی شەرعی داعش.
- عەلی خەلیفه (ئەبوو سەلام کوردی)، وەزیر جەنگی داعش.
- عەبدولغەنی عێراقی، والی عێراق و جێگرەکەی که ساڵی ۲۰۱۸ لە دانیشتنێک لە گەڵ ئەبووبەکر بەغدادی لە سووریا کوژران.
- عەبدولڕەحمان عەفری، بەرپرسی کۆمیتەی داعش کە لە سووریا کوژرا.
- مەروان ئیبراهیم تەها عەزاوی (ئەبووئۆنس سامەرایی)، والی فورات.
- ئەبوو عەبدولڕەحمان تەمیمی، هاووڵاتی عەرەبستان و بەرپرسی شەرعی داعش کە لە ناوچەی سووسەی سووریا کوژرا.
- ئەبوو سەباح عەزاوی، پۆستچی و نامەبەری داعش.
شایانی باسە، پێشتریش فازل ئەبوو ڕەغیب لە بەرپرسانی ئەمنیی عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو کە ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی ئەرمەلە بەیزادا توانیوه دزە بکاتە ناو پاشماوەکانی داعش و وەزیری نەوتی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە ناوی سابت تورکی ناسراو بە ئەبوو ئێحسان وەک یەکێک لە گەورەترین بەرپرسانی دارایی داعش دەستگیر بکات.
Your Comment