بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌زاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئەم وڵاتەو نووسی: "م. س" كه لێپرسراوی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌یه و له نه‌رویج ده‌ژیا، له‌پڕۆسه‌یه‌كی هه‌واڵگریدا له توركیا ده‌ستگیركراوه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە:" ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌یه‌و ویستویه‌تی له‌ویلایه‌تی بۆرسه‌ی توركیاوه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئه‌و وڵاته بچێت."
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ میدیای ئۆپۆزسیۆنی تورکی دەڵێن ئەمە شەڕی راگەیاندنی دەوڵەتی تورکیا بەرانبەر پەکەکەیە .
Your Comment