کورد داخوازیی ئەمریکا بۆ ناوچەی ئارام لە سووریای ڕەتکردەوە

ئیدارەى ناوچە کوردنشینەکانی سووریا داوایەکى ئەمریکا بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام کە زیاتر بێت لە پێنج کیلۆ مەتر بێنە ناو خاکی سووریای ڕەتکردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس،لە ڕاگەیەنراوێکدا ئیدارەى ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا ئاماژەی داوە کە بە هیچ شێوەیەک رازى نابن ناوچەى ئارام لە پێنج کیلۆ مەتر زیاتر بێت و دەبێت ئەو پێنج کیلۆمەترەش لەژێر چاودێرى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیدا بێت.

بڕیارە جارێکى تر و رۆژى دوو شەممەى داهاتوو شاندێکى ئەمریکاو تورکیا لەسەر سنوورى تورکیاو سووریا لەبارەى ناوچەى ئارامەوە کۆببنەوە و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ناوچەیە بکەن کە تورکیا پێداگری دەکات لە دروستکردنى.

هەفتەى رابردوو جیمیس جێفرى نوێنەرى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کاروبارى سووریا سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەدا گفتوگۆى کرد سەبارەت بە ناوچەى ئارام لە باکوورى سوریا، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

تورکیا داوا دەکات ناوچەیەکى ئارام لە باکوورى سووریا بە قوڵایی ٣٢ کیلۆ مەتر دروست بکرێت و خۆشى سەرپەرشتى ئەو ناوچە ئارامە بکات، بەڵام ئیدارەى رۆژئاوا و ئەمریکاش بەو مەرجانەى تورکیا رازى نیین، چونکە ئامانجى تورکیا کۆنترۆڵکردنى ناوچەى ئارامەکە و شکستهێنان بە دروستکردنى هەرێمێکى کوردییە لە سوریا.

 لەلایەکى ترەوە جەیمس جیفری نێردەی ئەمەریكی بۆ كاروباری سووریا دەڵێت: گفتوگۆكانی وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا بەردەوامن لەسەر  درووستكردنی "ناوچەی ئارام" کە قووڵایی گونجاو بۆ ئەو ناوچەیە لەنێوان ٥ بۆ ١٥ كیلۆمەتر دەبێت.

جەیمس جیفری دەشڵێت: پرۆژەی نوێ بۆ درووستكردنی ناوچەی ئارام خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە ناوچەكە لەلایەن هێزی هاوبەشی ئەمەریكی‌و توركی سەرپەرشتی دەكرێت.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا جیفری باسی لەوە كرد، كە هەڵوێستی لایەنی توركی زۆر توندە ، بەڵام لەسەر هەموو ئاستەكان لەسەر گفتوگۆكانیان بەردەوام دەبن ، لەوانە گفتوگۆی لایەنی سەربازی، قووڵایی گونجاو بۆ ناوچە ئارامەكە، كە بەتیروانینی ئێمە قووڵایی گونجاو ئەوەیە لەنێوان ٥ بۆ ١٥ كیلۆمەتردا بێت.

لەسەر خاڵە ناكۆكەكانیان لەگەڵ لایەنی توركی جیفری باسی لەوە كرد، كە هەندێك جیاوازی لە تیڕوانینی ئەنقەرە و  واشنتۆندا هەیەو دەڵێت: بەڵام زۆر خۆمان بەوانە خەریك ناكەین ، بەڵكوو دەمانەوێت مامەڵە لەگەڵ چۆنییەتی كاركردنی هێزە ئەمەریكی و توركییەكان لەناوچەكە بكەین.

هاوکات مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاماژەى بەوەکردوە، دەبێت لەزووترین كاتدا لەسەر درووستكردنی ناوچەی ئارام رێكەوتن بكرێت ، لەبەر ئەوەی توركیا چیتر ئارام ناگرێت ، هەڕەشەی ئەوەشی كرد ئەگەر دانوستانەكان لەسەر ئەو دۆسیەیە شكست بهێنن ، ئەوە توركیا هێرشی سەربازی دەكاتە سەر رۆژهەڵاتی سووریا.

News Code 27719

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =