گۆڕینەوەی پاپۆڕە ڕاگیراوەکانی نێوان ئێران و بریتانیا مومکین نییە

باڵوێزی ئێران لە لەندەن بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە وتی: گەڵاڵەی پێشنیاری بڕێک لە مێدیاکانی بریتانیا بۆ گۆڕینەوەی پاپۆڕە ڕاگیراوەکانی نێوان ئێران و بریتانیا نامومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمید بەعیدی نەژاد لە پەیامێکی تویتەری نووسی: بریتانیا بە شێوەی نایاسایی پاپۆڕی نەوتی ئێران ڕاگرت ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێرانی پاپۆڕە بریتانیاییەکەی بە هۆی پێشێل کرانی بڕێ یاسای نێودەوڵەتی لە گەرووی هورموز ڕاگرتووە.

بریتانیا ڕۆژی دووشەممە پێشنیاری کەماڵ خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیکی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لە سەر ئازاد کردنی نەوت هەڵگرە ئێرانییەکەی ڕەت کردەوە.

دومینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەم بارەوە وتی: هیچ کردەوەیەکی بەرانبەر بوونی نییە.

شیاوی باسە خەڕازی پێشتر، سەبارەت بە گۆڕینەوەی دوو نەوت هەڵگرە ڕاگیراوەکەی ئێران و بریتانیا وتبووی: هیوادارم کە بریتانیاییەکان نەوت هەڵگرە ئێرانییەکە ئازاد بکەن و لە ڕەوتێکی یاساییشدا پاپۆرە بریتانیاییەکە ئازاد ببێت، بەڵام سروشتییە کە ئاوەها کارگەلێک لە لایەن بریتانیاوە ئاکامێکی نابێت.

News Code 27671

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =