بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حوسێن دێهقان راوێژکاری فەرماندەی گشتی هێزەکان لە بواری پیشەی بەرگری و پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان، لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە وتی: ئەمڕۆکە ئەمریکییەکان چوونەتە حاڵەتی بەرگری جیدییەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەردار دێهقان زیادی کرد: تەواوی کۆپاپۆڕە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا، پاپۆڕ و بنکەکانیان لە ناوچەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە بەردەستی مووشکەکانی ئێرانن؛ مووشەکگەلێک کە بە وردی دەتوانن خاڵێک بپێکن.
ناوبراو وتیشی: ئەگەر ئەمریکییەکان بچنە قۆناغی شەڕەوە ئەبێ قبووڵی بکەن کە هیچ شوێنێک ئاسایشی نابێت.
Your Comment