بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. بەشیر حهداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی "چل خولەک" ی کەناڵی سپێدە باسی لە کێشەیەکی کەڵەکە بووی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
بەشیر حەداد وتی: ئەگەر بەغدا ئامادەبێت پارەی کۆمپانیاکان و ئەوقەرزانەی کە لەساڵانی ڕابردوو لەسەر هەرێم کەڵەکە بووە بگرێتە ئەستۆ و تەواوی مافەکانی کورد بدات ئەوا لەوکاتەدا هەرێم ئامادەیە مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.
وتیشی: هۆکاری شکستهێنانی ڕێککەوتنەکانی ڕابردووی نێوان هەولێر و بەغدا پابەندنەبوونی بەغدا بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر هەرێم بووە؛ چونکە بەغدا ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێ نەکردووە.
Your Comment