کوژرانی ١٣٢١  هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆ سەر سووریا و عێراق

لە کاتی دەستپێکی دەستێوەردانی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش لە عێراق و سووریا، زیاتر لە ١٣٠٠ هاووڵاتی ئەو دوو وڵاتە، بوونەتە قوربانی ئەو هێرشانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش لە ڕاپۆرتی نوێی خۆی دانی پێ داناوە کە لە کاتی دەستپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە لە عێراق و سووریا، ١٣٢١ هاووڵاتی ئەو وڵاتە لە هێرشە ئاسمانییەکان کوژراوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئاماری قوربانیان لە عێراق و سووریا لە مانگی ئۆگۆستی ٢٠١٤ ەوە لە عێراق و سووریا دەستی پێکردووە تا کۆتایی مانگی جوونی ٢٠١٩ دەگرێتە بەر.

شیاوی باسە هاوپەیمانی دژە داعش هەروەها ئاماژەی کردووەتە سەر ٣٤ هەزار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سووریا و عێراق.

News Code 27610

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =