پاپۆڕێکی ئێرانی لە دەریای خەزەر نوقم بوو

پاپۆڕێکی خەسار لێکەتووی ئێرانی لە ئاوەکانی دەریای خەزەر لە نزیکی بەندەری لەنکەرانی ئازەربایجان، نوقمی ئاو بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاپۆڕێکی بارهەڵگری ئێرانی شەوی ڕابردوو لە دەریای خەزەر و لە سی کیلۆمەتری بەندەری لەنکەرانی کۆماری ئازەربایجان تووشی کێشە بوو، دوای ئەوەی فەرمانبەرانی ڕزگار کران، پاپۆڕەکە لە ئاوەکەدا نوقم بوو و ژێر ئاو کەوت.

 بەشی قەیرانی وەزارەتی زەرووریاتی ئازەربایجان، دوو باڵەفڕی ناردە شوێنی ئەو ڕووداوە و فەرمانبەران ڕزگار کران بەڵام پاپۆڕەکە نوقم بوو.

News Code 27604

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =