AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٣١ ٠٨:٢٤

بنکەی حەشدی شەعبی عێراق بە فڕۆکەی ئیسرائیلی کرایە ئامانج

بنکەی حەشدی شەعبی عێراق بە فڕۆکەی ئیسرائیلی کرایە ئامانج

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئیمرلی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین لە تەکریت هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، وتی: بنکەکانی حەشدی شەعبی بە سی کڵاوەی تەقینەوەیی کراونەتە ئامانج کە دروست کراوی ئیسرائیل بووە و ناوی Loitering Munition ە.

رژیمی زایۆنی تەنیا لایەنێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە ئەم جۆرە چەکەی هەیە.

بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە ئیمرلی ناوبەناو دەکرێنە ئامانجی هێرشی ئاسمانی  کە دەبێتە هۆی کاردانەوەی عێراقییەکان و گرووپە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە.

News ID 27533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha