بڕیاری ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی لە کەنداوی فارس

هێزی تیرۆریستی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پاگەندەی کرد ئۆپراسیۆنی سنتینل لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دەریایی، ئاسایشی پاپۆڕوانی لە ئاوەکانی ناوچەکە دەستەبەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تێلێگراف، سێنتکام-بنکەی تیرۆریستی کە یەکینەی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دێتە ئەژمار-لە بەیاننامەیەکدا نەخشەی واشنتۆن لە سەر پێکهێنانی چوارچێوەی دەریایی پێکهاتوو لە نەتوە جیاوازەکانی شرۆڤە کرد کە بڕیارە بە قسەی خۆیان ئاسایش لە ڕێگا ئاوییەکانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.

بڕیارە ئەو هاوپەیمانییە لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی سنتینل ئەنجام ببێت.

ئەو بەیاننامە بە بەکار هێنانی ناوێکی ساختە بۆ کەنداوی فارس پاگەندەی کرد ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە تۆکمە کردنەوەی سەقامگیری دەریایی، مسۆگەر کردنی هاتوچۆی ئەمن و ئاسایش لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە کەنداو، گەرووی هورموز، گەرووی بابولمەندەب و دەریای عومانە.

ئەو بەیاننامە لە درێژەی پاگەندەکانی سێنتکام زیادی دەکات: ئەو چوارچێوە ئەمنیەتی-دەریاییە مۆڵەتی ئێسکۆرتی پاپۆڕەکان دەداتە وڵاتەکان هاوکاتیش ئەو قازانجەی هەیە بۆ وڵاتەکان بۆ هاوکاری لە درێژەی هەماهەنگی و بردنە سەرەوەی ئاستی ئاگاداری و چاوەدێری دەریایی.

News Code 27508

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =