بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە سنووری مووسڵ دەستیان بە جووڵە كردووە و ماوەی چەند رۆژێكە سەرقاڵی خۆكۆكردنەوە و رێكخستنن، ھەرچەندە لە ئێستادا لە ڕووی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستییەوە، داعش بێدەنگیی ھەڵبژاردووە لە مووسڵ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زانیاری ھەیە كە خەریكی خۆڕێكخستنەوە و كۆكردنەوەی چەكدارەكانیانن".
بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دەشڵێت: "داعش سەرقاڵی جێبەجێكردنی پیلانێكی دیكەیە، ئەویش دروستكردنی گرووپی چەكداری بچووك و دابەشكردنیانە، ھەروەھا لەنێو خەڵك خەریكی كەسب كردنی ھاووڵاتیانن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش، ئەوەش بە نھێنی بەڕێوە دەچێت".
پەیوەست بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئەو چەكدارانەی داعش، عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەو ئۆپەراسیۆنەی دوێنی ھێزە عێراقییەكان دەستیان پێكردووە، سنووری پارێزگای نەینەوا ناگرێتەوە، ناشزانین پلانی ئەمنیی عێراق چییە بۆ كێوماڵكردنی سنووری مووسڵ لە تیرۆریستانی داعش".
Your Comment