خواستی سوپای پاسداران بۆ ڕاگرتنی نەوت هەڵگری بریتانیایی وەدرۆ خرایەوە

پێوەندییە گشتییەکانی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا پاگەندەی سەرچاوە ئەمریکییەکان لە سەر هەوڵی هێزی دەریایی سوپا بۆ ڕاگرتنی نەوت هەڵگری بریتانیایی لە کەنداوی فارسی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ئەو پاگەندە کە لە بڕێک لە مێدیا ڕۆژاواییەکان بەگێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر هەوڵی پێنج بەلەمی توندڕەوی ئێران بۆ ڕاگرتنی نەوت هەڵگرێکی بریتانیایی لە کەنداوی فارس و کشانەوەیان بە دەستێوەردانی پاپۆڕی بریتانیایی " ئێچ ئێم ئێس مۆنت ڕۆز" ، پێوەندییە گشتییەکانی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا لە ڕاگەیێندراوێکدا بە درۆ خستنەوەی ئەو پاگەندە ڕایگەیاند: گەشتەکانی هێزی دەریایی سوپا لە کەنداوی فارس بە پێی بەرنامە و وشیاری و وردەکاری و بە هێزەوە خەریکی چالاکییە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داهاتووشدا هیچ ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی لە گەڵ پاپۆڕی بیانیەکان لەوانە پاپۆڕی بریتانیایی نەبووە.

ئەو ڕاگەیێندراوە جەختی کردووە: ئەگەر فەرمانێک لە سەر ڕاگرتنی پاپۆڕە بیانییەکان وەربگرین، ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سوپا لە سنووری جوگرافیایی خۆی دەتوانێت دەستبەجێ و بە هێزەوە و خێرا ئەو کارە ئەنجام بدات.

News Code 27366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =