بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیری ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە هەنگاوە بەرجامییەکانی ئێران کە ئەمڕۆ ڕاگەیێندرا، لێدوانێکی دژی تاران دەرکرد.
نتانیاهۆ وتی: ئەم هەنگاوەی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆم زۆر مەترسیدارە.
دواشی لە ئەڵمانیا، فەرەنسا و بریتانیا کرد گەمارۆکانی سەر ئێران بگەڕێننەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران بە شێوەی یاسایی و لە قەبارەی بەرجام و لە کاردانەوە بە بێ بەڵێنییەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی هەندێ لە پابەندییەکانی بە بەرجام هەڵوەشاندووەتەوە.
Your Comment