AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ١٦ ١٠:٥٥

پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا:

پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی سنە-باشماخ- سلێمانی یەکمایەتیەکی جیدیە

پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی سنە-باشماخ- سلێمانی یەکمایەتیەکی جیدیە

پارێزگاری کوردستان وتی: پڕۆژەی ڕێگای ئاسنی سنە-باشماخ-سلێمانی وەکوو گەڵاڵەیەکی جیدی یەکمایەتی بۆمان هەیە و شوێنگیری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهمەن مورادنیا دوانیوەڕۆی شەممە لە ڕێوڕەسمی واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری پارێزگای کوردستان و سلێمانی لە سنە وتی: هیوادارین ئەو کۆبوونەوەگەلە بە شێوەی وەرزی بەڕێوە بچن چ لە سنە و چ لە سلێمانی تا بتوانین لە بەستێن و تواناییەکانی یەکتر سوود وەربگرین.

ناوبراو زیادی کرد: پرسی ڕێگای ئاسنی سنە-باشماخ-سلێمانی یەکێک لەو کارانەیە کە ئەبێت بە شێوەی جیدی شوێنگیری بکرێت چونکوو بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵە دەتوانێت هەم بۆ هەرێمی کوردستان و هەم بۆ پارێزگای کوردستان لە پرسی ئاوە ئازادەکان کاریگەر بێت.

پارێزگاری کوردستان وتیشی: ئەو پڕۆژە بە جیدیەتەوە ئەبێ شوێنگیری بکرێت و ئێمە لە کوردستان پێشکەی و بەشێک لە کارەکانمان دەست پێکردووە بەڵام لە سنە تا باشماخ تێچوو و کاتی زۆری دەوێت کە ئەبێ ڕێگایەکی بۆ بدۆزینەوە.

News ID 27283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha