بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی زادە سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلان داڕێژیی کوردستان لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی کۆنگرەی ناودارانی کورد بە ئاماژە بە پێگەی ناوداران وەک شوناسی هەر کۆمەڵگایەک، ڕایگەیاند: بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد کارێکی گرینگ و ژێرخانییە لە بواری فەرهەنگی و ناساندن و ڕێزنان لە ناوداران وەک نمانەی سەرکەوتووی کۆمەڵگا، ڕۆڵێکی کارای دەبێت لە سازبوونی کەشێکی ئیجانی و ڕەوتێکی ڕوو لە گەشە لە کۆمەڵگادا.
ناوبراو ئاماژەی بە لایەنی خەملاندنی شوناسی کوردی لەو کۆنگرەیە کرد و وتیشی: بەو پێیە سەرمایەی فەرهەنگی ژێرخانی گەشيیە، کەواتە هیچ کۆمەڵگایەک بە بێ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی شوناسازی و کەسایەتیی کۆمەڵایەتی، ناتوانێ چالاکی ئابووری و فیزیکاڵی دروست و بنەمایی تێپەڕێنێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەری و پلان داڕێژیی کوردستان پێشوازی و داواکاریی خەڵکی بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە فەرهەنگییەکانی بە هێمای گەشەی فەرهەنگی زانی و ڕاشیگەیاند: بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد نرخاندنی شوناسی فەرهەنگی کوردستانە و هیوادارام ئەو کۆنگرەیە بتوانێ ڕەوتێکی فەرهەنگی ساز بدات و ببێتە مۆتۆری پێشخستن و گەشەی هەمە لایەنی کوردستان.
نەسروڵڵاهی زادە جەختی لە زەروورەتی تۆکمەکردنی ڕەوتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد وەک ڕەوتێکی فەرهەنگی سیستەماتیک کرد و هیوای خواست ئەو ڕەوتە بەردەوام بێت و ببێتە مایەی گۆڕانکاریی بەرچاو لە داهاتووی پارێزگادا.
ناوبراو لە کۆتاییشدا ئاماژەی بە لایەنی دیپلۆماسیی کۆنگرە کرد و وتی: کۆنگرە دەتوانێ ڕۆڵی دیپلۆماسی گشتی بگێڕێت و کوردانی وڵاتانی دراوسێ لە چوارچێوەی ئێرانی فەرهەنگیدا پێناسە بکات و سەرنجیان بۆ لای ئێران ڕاکێشێت و هاوکات یارمەتیی دیپلۆماسی ناوچەیی بدات.
بۆچوونی ئێوە