بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، نوێنەرانی فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا دوای کۆبوونەوەی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشێ نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانیدا لە سەر پێبەند بوونی تەواو لە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران جەختیان کرد.
لە بەیاننامەی کۆتاییدا، ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس دەربڕی و پاگەندەیان کرد ئاڵۆزییەکان پاش تێکشکانی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە توند بووەتەوە.
لە بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپی ئەندامی ڕێککەوتن ناڤۆکی هاتووە: ئەو گۆڕانکارییانە لە گەڵ مەترسی هەڵەی تێگەیشتن و پێکدادان تێکەڵە و ئێمە خوازیاری کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و دانوستان بە پێی یاسا نێودەولەتییەکانین.
بەیانییەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە پاش کۆبوونەوە لە پەشت دەرکە داخراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو بووەوە کە تێیدا ڕووداوی ئەم دواییەی نەوت هەڵگرەکان لە دەریای عومان لێک درایەوە.
Your Comment