ئێران گەورەترین شانەی نێودەوڵەتی سیخوڕی ئەمریکا لە بواری سایبری تێکشکاند

گەورەترین شانەی سیخوڕی ئەمریکا لە بواری سایبری لە ئاستی نێودەوڵەتی لە لایەن ئێرانەوە تێکشکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعات لە تێکشکانی گەورەترین شانەی سیخوڕی ئەمریکا لە بواری سایبری لە ئاستی نێودەوڵەتی هەواڵی دا.

ئەو بەرپرسە باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتە وتیشی: یەکەم جار کە شانەی جیهانی ئیتلاعاتی ئەمریکا، پێکهاتوو لە ژمارەیەکی بەرچاوی سیخوڕانی ئەو وڵاتە لە ئێران و وڵاتانی تر بە بەڕێوەبەرایەتی و گورزی دژە سیخوڕی ئێران و بە بەشداری هاوپەیمانانی هەواڵگری ئێمە لە جیهان، ناسێندرا و تێکشکا.

 ڕاشیگەیاند: بەڵگەکانی ئەو شانە سیخوڕییە بە زوویی لە ڕێگای وەزراەتی ئیتلاعاتەوە بڵاو دەبێتەوە.

ئەو بەرپرسە باڵا هەواڵگرییە سەبارەت بە شێوەی پێوەندی ئەمریکییەکان لە گەڵ ئەو شانە ئیتلاعاتییە وتی: ئەوان بە پێوەندی ئەمن لە گەڵ ئەندامانی ئەو شانە لە ماڵپەڕی ئینتەرنتی وەکوو ماڵپەڕی بواری تەندروستی و سەلامەت کەڵکیان وەردەگرت بە شێوەیەک کە سیخوڕەکان بە چوون بۆ ناو ئەو ماڵپەڕانە لە لۆی دووهەم و شاردراوەی، پێداویستی ئیتلاعاتی ئەمریکییەکانیان دابین دەکرد و بۆ پێوەندی لە گەڵ هەر یەکە لە سیخوڕەکان لە ئەو شانە بەربڵاوە هەواڵگرییە، ماڵپەڕێکیان کردبووەوە.

بەرپرسی گشتی دژە سیخوڕی وەزراتەی ئیتلاعات، بواری چالاکی ئەو شانە سیخوڕییەی لە ئێران و وڵاتانی تری سەربازی، ناڤۆکی، پیشەیی، سایبری، ئابووری و ژێرخانی هێنایە ئەژمار و وتی: پاش دۆزینەوە و تێکشکانی ئەو شانە هەواڵگرییەی سیا؛ ژمارەیەکی بەرچاوی سیخوڕەکان کە ئاگادارانە لە گەڵ ئەو ڕێکخراوە هاوکاریان دەکرد ناسێندران، دەستگیر کران و ڕادەستی بەرپرسانی دادوەری کران و برێکیشیان هاوکاریمانیان کرد و زیندوو بوونەوە.

شکستی قورس و بێ وێنەی ئەمریکا لە لەناوچوونی بەربڵاوترین شانەی سیخوڕیان لە بواری سایبری لە ئاستێکدایە کە ١١ کەس لە ئەفسەرە باڵاکانی سیا لە گفتوگۆ لە گەڵ یاهۆ نیوز، ئەو شکستەیان کارەساتێکی شاردراوەی ئینتەرنەتی وەسف کرد و وتوویانە: بە ئەو گورزە قورسە دژە سیخوڕییە، لە دۆخێکی باوەڕ نەکراوەدا، سەدان ملیار دۆلار خەسار گەیشتە دەزگای سیخوڕی ئەمریکا.

News Code 27004

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =