بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: لە گەڵ سەرۆک کۆمار ڕۆحانی بەشداری لوتکەی ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهای لە کازاخستانین. گفتوگۆی گرینگی چەند لایەنە و دانوستانی پڕ دەسکەوتی دوو قۆڵیمان بۆ وێنە لە گەڵ بەڕێزان شی و پووتین سەرۆک کۆمارانی چین و ڕوسیا بووە.
ناوبراو جەختیشی کرد: هەنگاوی یەک لایەنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و لەوان تیرۆریزمی ئابووریی لە دژی ئێران، تاقە هۆکاری ناسەقامگیری و ناکۆکیی نوێ لە ناوچەیە.
Your Comment