بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تایمزی ژاپۆن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە جەختی کرد کە ئامانجی سەفەری شینزۆ ئابە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران ناوبژیڤانی لە نێوان تاران و واشنتۆن نییە و بڕیاریش نییە کە ئەو پەیامبەری دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێت.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: ئامانجی سەرەکی کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان و پێشگری لە تەشەنەسەندنی دۆخی ناوچەیە و هیچ پلانێکی ڕاچڵەکێنەری دیکە لە ئارادا نییە.
ناوبراو جەختیشی کرد: بڕیار نییە ئابە وەک ناوبژیڤان یان پەیامهێنەر بچێتە تاران، ژاپۆن لەگری لە هیچ لایەک ناکات.
Your Comment