۳ وڵاتی عەرەبی دەستیان لە سووتاندنی بەرهەمی کشتوکاڵی عێراق هەیە

پەرلەمانتارێکی عێراقی ئاماژەی کردە سەر دەستێوەردانی سێ وڵاتی عەرەبی لە سووتاندنی بەرهەمی کشتوکاڵی ئەو وڵاتە و ئامانجەکانی ئەو کارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، موختار مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی بەناء ئاماژەی کردە سەر دەستێوەردانی سێ وڵاتی عەرەبی لە ئاگر تێبەردانی بەرهەمی کشتوکاڵی لە عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: عەرەبستان و ئیمارات و ئۆردۆن لە ئاگرتێبەردانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بە ئامانجی لاواز کردنەوەی ئابووری عێراق ڕۆڵیان هەیە.

مووسەوی جەختی کرد: ئامانجی تریش هەن لەوانە توند کردنەوەی قەیرانی ئێوان عێراقییەکان و دروست کردنی فیتنە لە عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها لە کردەوەی وەزیری کشتوکاڵی عێراقیش بە توندی ڕەخنەی گرت.

شیاوی باسە کە مەزراکانی گەنم و جۆ لە ژمارەیەکی زۆر لە پارێزگاکانی عێراق ئاگریان تێبەردراوە کە دووپات بوونەوەی ئەو ئاگر تێبەردانە، پرسیاری زۆری سەبارت بە هۆکارەکانی پشت پەردەی ئەو کارە دروست کردبوو. لە سەرەتاکانی مانگی مەی ڕابردوو تا جوون، نزیک بە ٢٣٦ جار ئاگر تێبەردانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق بە تایبەتی گەنم و جۆ ڕاپۆرت کراوە کە زیاتر لە پێنج هەزار دۆنمی بەتواوەتی لەناو چووە.

News Code 26842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =